هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە تەواوی پابەندییەکانیان جێبەجێ کردووە و داوا لە بەغدا دەکات شایستە داراییەکان بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی ماجیدی لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشوودرێژیی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ ئەو گرفتانەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
سەبارەت بە پرسی دواکەوتنی مووچە و بێمووچەیی، مەسرور بارزانی ئاشکرای کرد کە بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر هێڵن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە مەبەستیانە لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییە بەردەوامەوە، چارەسەرێکی بنەڕەتی و یەکجاری بۆ کێشەی مووچەخۆران بدۆزنەوە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم لە لایەن خۆیەوە تەواوی پابەندییە یاسایی و کارگێڕییەکانی جێبەجێ کردووە.
لە کۆتاییشدا داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە ئەوانیش پابەندییەکانیان بەرامبەر بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەجێبهێنن.