دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەرتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی لەبارەی زمانی کوردییەوە هەڵوەشاندەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمی وەزارەتی پەروەردەی ئاگادار کردەوە کە بڕیاری "ئارەزوومەندانە" بۆ ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە و لەمساڵەوە کۆنمرەی خوێندکاران لەسەر بنەمای هەر حەوت وانەکە دەبێت.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢٦، بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری ئارەزوومەندانەی ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) کۆتایی پێهاتووە.

ئەم بڕیارە ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانی دواتر لە پۆلی ١٢ی ئامادەیین. واتە ئەو خوێندکارانەی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) داواکاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش دەکەن، نمرەی هەردوو وانەی کوردی و عەرەبییان وەک وانە سەرەکییەکان بۆ ئەژمار دەکرێت.

پێشتر خوێندکاران دەتوانرا بە بێ ئەژمارکردنی یەکێک لەو دوو وانەیە (یان هەردووکیان) نمرەی کۆتاییان بۆ دیاری بکرێت، بەڵام لەمساڵەوە:
• کۆنمرەی گشتی لەسەر بنەمای هەر ٧ وانەکە ئەژمار دەکرێت.
• هیچ وانەیەک بژاردەی "ئارەزوومەندانە"ی بۆ نامێنێت.
• وەزارەتی پەروەردە ڕاسپێردراوە کە سەرجەم قوتابخانەکان لەم گۆڕانکارییە ئاگادار بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP