دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتيی جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر، بریکاری وەزارەتی دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دانیال کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP