هەرێم نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ کاترینا ڕایشە، وەزیری کاروباری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونهوهکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سهرمايهگوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە کرد: هەرێمی کوردستان خواستی هەیە سوود لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا وەربگرێت.
ئەڵمانیا وەک یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکانی جیهان لە بواری "وزەی نوێبووەوە" و تەکنەلۆژیای پیشەسازی ناسراوە. سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لەم ئەزموونە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و پەرەپێدانی ژێرخانی وزە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە.