دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترامپ: ئێران نایەوێت هێرشی بکەینە سەر و خەریکی دانوستانە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە واشنتۆن ڕایگەیاند کە ئێران لە ئێستادا خەریکی دانوستانە و نایەوێت هێرشی بکەینە سەر، ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزێکی دەریایی گەورەیان بۆ ناوچەکە ناردووە بۆ ئەم مەبەستە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا "فڕۆکەخانەی گوازراوە" و باندەکانی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەیە کە توانایان هەیە لە هەر شوێنێک جێگیر بکرێن.

ترەمپ جەختی لەسەر باڵادەستی سەربازی وڵاتەکەی کردەوە و وتی ئێمە خاوەنی کەلوپەل و ئامێری سەربازیی وەهاین کە هیچ کەسێکی دیکە لە جیهاندا نییەتی، ئەمەش وەک پەیامێکی هۆشداری بۆ تاران لە ئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP