هەرێم نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کە لە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی نزیک بووەوە لە دەریای عەرەبی خرایە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستۆتە خوارەوە کە لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بووەتەوە لە دەریای عەرەبی.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهید-139ی ئێرانی بەرەو فڕۆکە هەڵگرەکە دەفڕی و لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 35ی ئەمریکیەوە خراوەتە خوارەوە.