دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: 3%ی مووچە نابڕدرێت؛ "لیستی مانگی یەک بێ کێشەیە"

هەرێم نیوز

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە دەستکاریی مووچەی فەرمانبەران بکرێت و دڵنیایی دەدات کە وردبینیی لیستی مانگی یەک لەلایەن بەغداوە تەواو بووە و "هیچ کێشەیەکی نییە".

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی 2ی 2026، هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی یەک لەلایەن بەغداوە وردبینی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبووە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی 3%ـی مووچە دەکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی مانگەکانی 11 و 12، هیوا ئەفەندی هەواڵەکەی ڕەت کردەوە و وتی: "هەر مانگێک حیسابی خۆی هەیە، کاتێک بەغدا پارەی مانگەکانی 11 و 12ی نەناردووە، ناکرێت ئێستا پارە لە خەڵک ببڕین بۆ ئەوەی بیدەین بە ئەوان، ئەمە ڕاست نییە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP