دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی هەسەدە: هاتنی هێزەکانی حکومەت بۆ حەسەکە و قامیشلۆ کاتییە

هەرێم نیوز

وتەبێژی هەسەدە وردەکاریی هاتنی هێزەکانی حکومەت بۆ شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزانە بە "مەرج" دێن و مانەوەیان کاتییە و سنووردارە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 2ی 2026، فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستەیەکی سەرەتایی بە 15 ئۆتۆمبێلەوە کە لە 100 بۆ 125 ئەندامی حکومەتی کاتیی سوریا پێکهاتوون چوونەتە ناو شاری حەسەکە و بڕیارە سبەینێش گرووپی دووەم بە هەمان قەبارە بچنە ناو شاری قامیشلۆ.

فەرهاد شامی مەرجێکی سەرەکیی هەسەدەی بۆ ئەو هێزانە ئاشکرا کرد و وتی: "هەموو ئەو هێزانە خەڵکی پارێزگای دەرعان، ئەمە مەرجێکە کە لەلایەن هەسەدەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا دیاری کراوە."

سەبارەت بە شوێن و ئەرکیان، وتەبێژەکەی هەسەدە ڕوونی کردەوە، ئەو هێزانە لە سێ بۆ چوار شوێنی دیاریکراوی ناو سەنتەری شاردا جێگیر دەبن و بە یاوەریی ئاسایشی ناوخۆ (کورد) دەبن، ئەرکیشیان تەنها "سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەیە" و لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکەکانیان ناوچەکە بەجێدەهێڵن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP