هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دڵنیایی دەدات کە "لە ڕووی یاساییەوە" مووچەی مانگی یەک هیچ کێشەیەکی نییە و پشت بە ڕێسای خەرجیی ساڵی ڕابردوو دەبەسترێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 2ی 2026، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری و دارایی ئاشکرای کرد، لە ڕووی یاساییەوە مووچەی مانگی یەک کێشەی نییە و هیچ بەربەستێک لە ئارادا نییە.
فوئاد حسێن ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا دابەشکردنی مووچە پشت بە ڕێسای (1 لەسەر 12) دەبەستێت، بەو واتایەی "چۆن ساڵی ڕابردوو لە مانگی یەک مووچە دراوە، ئەمساڵیش دەبێت بە هەمان شێوە بدرێت."