دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزمی سونەكان كرد

هەرێم نیوز

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە پیرمام، سەرۆکی پارتی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە  لە پیرمام،  بارزانی، پێشوازیی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.

بەپێی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەكانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ كرا.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە گەیشتە هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP