دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

عەباس ڕازی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە شاندێکی باڵای هاوپەیمانییەکەیان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان، بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ بکەوێت.

ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە شاندەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی پێکدێت و سەردانی هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەن.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت و ئامانجی سەرەکی نزیککردنەوەی دیدگای نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

ڕازی ئاماژەی بەوەش کرد کە شاندەکە هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو لایەنە کوردییەکە دەدات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان و چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی لە عێراقدا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP