دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

شارەزایەکی ئابووری: حکومەت ناچار دەبێت مووچە کەم بکاتەوە یان بەهای دۆلار بەرز بکاتەوە

هەرێم نیوز

شارەزایەکی ئابووری هۆشداری دەدات کە ناجێگیریی بەهای دینار بەردەوام دەبێت و حکومەتی داهاتوو دەخاتە بەردەم دوو بژاردەی "تاڵ"، کە ئەوانیش بڕینی مووچە یان بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی 2ی 2026، نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، بۆ دەرچوون لەم دۆخە قەیراناوییە، حکومەتی داهاتوو جگە لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و زیادکردنی باج و ڕسومات، یان دەستکاریکردنی نرخی فەرمی دۆلار، هیچ ڕێگەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە.

مەرسومی هۆکاری ئەمەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "چیتر داهاتی نەوت بەس نییە بۆ عێراق" و هۆشداریی داوە کە هەر نیشانەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەنێوان (ئەمەریکا و ئێران) یان (ئۆکرانیا و ڕووسیا)، دەبێتە هۆی داڕمانی نرخی نەوت.

ئەو شارەزایە جەختی کردووەتەوە، ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت، دۆخێکی "کارەساتبار" بۆ عێراق دروست دەبێت و دەوڵەت ناچار دەبێت پەنا بۆ گیرفانی فەرمانبەران ببات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP