دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

جۆلانی لە منداڵدانی داعشەوە بۆ کۆپیکردنی ئەزموونی حیزبوڵڵا

هەرێم نیوز 

لە ئێستادا ناوى ئەحمەد شەرع بووەتە سیمبولى پێشێلکاریی مافەکانى مرۆڤ لە سوریا و شرۆڤەکاران باس لەوە دەکەن دەیەوێت ئەو ئەزموونە دووبارە بکاتەوە کە حیزبوڵای لوبنان لەماوەکانى رابردوودا جێبەجێیان کردووە، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١١، گروپێکی بچووک لە سنوری سوریا- لەعێراقەوە بە دزییەوە پەڕینەوە. فەرماندەی ئەم گروپە گەنجێکی نادیارو نەناسراو بوو بە ناوی "ئەوس ئەلموسڵی"، کە دواتر جیهان بە "ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی" ناسیی. ئەمانە نێردراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق" بوون بە سەرۆکایەتی ئەبو بەکر بەغدادی، بۆ ئەوەی پێگەیەک بۆ قاعیدە لە سوریا  بدۆزنەوە.
گۆڕانکارییەکان لە کەسایەتى جۆلانیدا:

• سەرەتا و زیندانی بوکا: جۆلانی (ناوی ڕاستی: محەمەد حوسێن ئەلشەرع) وەک بەغدادی لە زیندانی "بوکا"ی ئەمریکی لە عێراق بووە. لەوێ ئەزموونی وەرگرتووە و دواتر لە ریزەکانی قاعیدە لە عێراق پلەی بەرز بووەتەوە تا بووەتە "والی نەینەوا". ئەم قۆناغە بووەتە مایەى گومان و سەرسوڕمانى شرۆڤەکاران و پێیان وایە شتێکی پلان بۆ داڕێژراوى بە بەرنامە بووە، نەک ئەمریکا و بەڕێوەبەرانى زیندانەکە زانیارییان نەبووبت لەسەر ئەو دوو کەسایەتییە کە دواتر نەخشەى سیاسی و ئەمنى ناوچەکەیان گۆڕێی.
• دامەزراندنی بەرەی نوسرە: دوای ئازادکردنی لە زیندانی بوکا و مانەوەی لەنێو چەکدارە توندڕەوەکان و رێکخستنە تایبەتەکانى گروپەکەیدا و گەڕانەوەی بۆ سوریا ، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا "بەرەی نوسرەی لە شام"ی ڕاگەیاند. جۆلانی سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەزموونی عێراق لە سوریا  دووبارە نەکاتەوە، چونکە پێی وابوو کۆمەڵگەی سوریا  جیاوازەو بەمەبەستى نەناسینەوە و سڕینەوەى رابردووى پاشگریی جۆلانی بۆ خۆی دانا.

• تەقینەوەی ناکۆکی لەگەڵ بەغدادی: کاتێک بەغدادی لە ساڵی ٢٠١٣دا هەڵوەشاندنەوەی بەرەى نوسرە و دامەزراندنی "داعش"ی ڕاگەیاند، جۆلانی ڕەزامەندیی نەنواند و ڕاستەوخۆ بەیعەتی بە ئەیمەن ئەلزەواهیری (ڕێبەری قاعیدە) دا. ئەمە بووە سەرەتای شەڕێکی خوێناوی لە نێوان بەرەى نوسرە و داعش.

قۆناغەکانی گۆڕانی ناسنامەی ڕێکخراوەکە:
1- بەرەی نوسرە (٢٠١٢): لقی فەرمی قاعیدە لە سوریا .

2- . بەرەی فەتحی شام (٢٠١٦): جۆلانی بۆ یەکەمجار دەموچاوی نیشانی میدیاکان دا و جیابوونەوەی (واژۆیی) خۆی لە قاعیدە ڕاگەیاند بۆ ئەوەی لە لیستی تیرۆر بێتە دەرەوە. ٣
3- دەستەی تەحریری شام (HTS): قۆناغی کۆتایی کە تێیدا جۆلانی بە تەواوی لە رێکخراوى قاعیدە جیا بووەوە و دەستی کرد بە پاکتاوکردنی ئەو سەرکردانەی هێشتا وەفادار بوون بۆ زەواهیری.

مۆدێلی "حیزبوڵڵا" لە ئیدلب

دواى ئەوەى لە گۆڕانکارییەکانى سوریادا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى گڵۆپی سەوزیان بۆ داگیرساند و ئاوی کردە ژێر بنەماڵەى ئەسەد و تا ئیستا بووە ئەحمەد شەرع و چەندین رێگەى بۆ رێکخستنەوەى وڵاتی سوریا بەویستى خۆی و ئەو گروپە توندڕەوەى تا ئێستاش بە چواردەوریەون، ئێستا ستراتیژییەکی نوێی گرتووەتە بەر کە زۆر لە ئەزموونی حیزبوڵڵای لوبنانی دەچێت، بەم شێوەیەى خوارەوە:
• کۆنترۆڵی سەربازی و کارگێڕی: دروستکردنی "حکومەتی ڕزگاری" (حکومة الإنقاذ) بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مەدەنی لە ئیدلب، هاوشێوەی دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە "زاحیەی باشوور"ی بەیرووت.

• پراگماتیزمی سیاسی: مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا وەک هێزێکی ناوچەیی و قبوڵکردنی خاڵەکانی چاودێری، لەکاتێکدا هێشتا بڕیاری سەربازی لای خۆی هێشتووەتەوە.

• سڕینەوەی ڕکابەرەکان: جۆلانی هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی تری کە لە ئیدلب بوون (وەک ئەحرار ئەلشام) لاواز کرد یان هەڵیوەشاندنەوە بۆ ئەوەی تەنها خۆی "بڕیاردەر"ی ناوچەکە بێت

• شەڕکردن لە دژى کوردەکان وئەنجامدانى کۆمەڵکوژیی و سوکایەتى کردن، بەڵام کە لەبەرى ناڕوات ناچار دەبێتەوە بە گفتوگۆ و دانوستان، هەروەک ئەوەى کە حیزبوڵای لوبنان لەگەڵ نەیارەکانى دەکرد.

کورتەی بابەتەکە: جۆلانی لە شەڕکەرێکی توندڕەوی"ئەمیری جەنگ" ی  قاعیدەوە گۆڕا بۆ "پیاوی دەوڵەت" و کە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت دەسەڵاتی خۆی لە باکووری سوریا  بپارێزێت، تەنانەت ئەگەر ناچار بێت هەموو ئایدۆلۆژیا کۆنەکانی خۆی بگۆڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP