هەرێم نیوز
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ و گفتوگۆکانیش لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن.
ئەمڕۆ شەممە 24ی 1ی 2026، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی رێککەوتن کراوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەسەدە جەختی لە پابەندبوونی هێزەکانیان بە ڕێککەوتنەکە کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، پەرۆشن بۆ ڕێزگرتن لە ئاگربەستەکە بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی مەدەنییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ سەقامگیری.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمشەو وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان حکومەتی دیمەشق و هەسەدە بۆ 15 رۆژی دیکە درێژکرایەوە.