هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردە داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکات سبەی وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ پشتگیریی رۆژئاوای کوردستان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە "وەک کورد هەموومان یەکین."
ئەمڕۆ شەممە 24ی 1ی 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی کرد، سبەی یەکشەممە وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیریی رۆژئاوای کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەبێت هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەیدا بە تایبەتی جەخت لە "خۆشەویستیی نیشتمان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی" بکاتەوە.
سەبارەت بە پەیامی وانەکەش، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە: "لەگەڵ ئاشتی و پێکەوەژیانین، بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لە گەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان، وەک کورد هەموومان یەکین."