سدیق عەزیز
کورتە فیلمی کولەکەی حەبەشی خاوەن سی و نۆ خەڵاتە
کات شەوە
دەرهێنەر لەبەردەم کۆمپیتەرێکدا دانیشتوەو خەریکی نوسینی نامەیەکە:
بەڕیز خانمە ئەکتەری بەناوبانگی کورد خاتوو کابان
من ناوم لاکانە ، دیارە باوکم لە خۆشەویستی بۆ لاکانی فەیلەسوف و دەرونناسی فەڕەنسی منی ناو ناوە لاکان، من فیلمساز و دەرهێنەری سینەمایی ،خاوەن سی و نۆ خەڵاتی فیستڤاڵم لەسەر کورتە فیلمێک بەناوی ( کولەکەی حەبەشی) ،من بەڕێزتان لە دورەوە دەناسم ، دڵنیام تۆش ناوبانگی منت بیستوە.من تا ئێستا بەشداری هیچ فیستڤاڵێکی فیلمی کوردیم نەکردوە، چونکە لەو باوەڕەدام کە هیچی ئەو فیستیڤاڵانە لە ئاست چاوەڕوانی مندانین.
دەمەوێت لەم نامەیەدا بانگهێشتی بەڕێزتان بکەم بۆ فیستڤاڵی نێو دەوڵەتی بەسمەتی بۆ کورەتە فیلم ، کە فیلمەکەی منیش (کولەکەی حەبەشی) کە خاوەن سی ونۆ خەڵاتە لەم فیستڤاڵەدا بەشدارە.کە هاتیت بە دوورو درێژی باسی پرۆژەی داهاتومت بۆ دەکەم ،کە دەشێ بەڕتزتان یەکێکبن لەئەکتەرە سەرەکیەکانی فیلمی داهاتووم.من زۆر بە تامەزرۆوە بەدوای کارەکانی بەرێزتانەوەم ، کۆی فیلم و دەورەکانتم بینیوە کە جێگای سەرنج و تێرامانن، بۆیە هیوادارم بانگهێشتنامەکەم قبوڵ بکەیت و بتوانین لە نزیکەوە بەیەکتری ئاشنابین.
کات شەوە
خانمەئەکتەری کورد خاتوو کابان لەبەردەم کۆمپیتەرێک دانیشتوە و بە حەپەساوی سەیری نامەکە دەکات
بە چاوی زە ق و نەختێک تەنگە نەفەسیەوە نامەکە دەخوێنێتەوە .هەندنێک جار دەوەستێت و هەندێک جار ووشەیەک چەند جارێک دووبارەدەکاتەوە،جار جار هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەمژێت وەک ئەوەی کەسێک ماوەیەک لە ژێر ئاودابێت و لەپڕ سەرێک بەرزکاتەوە بۆ ئەوەی هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژێ. زیاد لە پێنج جار ئەو نامەیەی خوێندەوە ، خانم کاس و گێژەو سەیری دەوروبەری خۆی دەکات ، دوو دڵە ، دوو دڵە لەو هەموو وەسف و پیاهەڵدانەی کە لاکانی دەرهێنە بۆیی نوسیوە ،لە دوای خوێندنەوەی هەر جاریکی نامەکە ، دەچێتە بەر ئاوێنەکەو سەیری خۆیی دەکات، لە پێشەوە ،لە پشتەوە لەسەر تەنیشت و هەندێک جار پشت دەکاتە ئاوێنەکەوە ئاوڕ بۆ پشتەوە ئەداتەوە سەیری سمتی خۆیی ئەکات ، چەند هەنگاوێک لە ئاوێنەکە دوور دەکەوێتەوە، پاشان نزیک دەبێتەوە، سەیری گەردنی دەکات و دەست بە پشتی چاویدا دەهەنێت، بەنازەوە دەست دەخاتە قژییەوە و بەتیلەی چاو سەیری خۆیی دەکات. خانمە ئەکتەر لە هەموو شتێک دڵنیابوو ، بەڵام ئەوەی تووشی سەرسوڕمانیکردبوو، هەندێک لەو وەسفانە بوو کە دەرهێنەر بۆیی نوسیبو ، دەرهێنەر بۆیی نووسیبو من پێویستم بە و قژە درێژە ڕەشە قەترانیەتە، چوونکە لە فیلمی داهاتوومدا بەناوی ( قیژە) کە ناوی فیلمەکەم لە تابلۆ بەناوبانگەکەی ئیدروارد مۆنکەوە وەرگرتووە، لەم فیلمەدا دەورێکی تێدایە، کە ژنێکی ئیماندارەو دەروێش ئاسا بە قژە درێژەکەی زکر دەکات و حاڵی لێدێت ،بەڵام خانمە ئەکتەر خۆی قژێکی کورتی زەردباوی لولی هەبوو، بۆیە زوو زوو دەچوە بەردەم ئاوێنەکە و دەستێکی بە قژیدا دەهێنا.
دەرهێنەر بۆیی نوسیبو باڵات پڕاوپڕی ئەو کەسایەتیە کە من دەمەوێ ،لەبەر ئەوەی کارەکتەرەکە باڵایەکی بەرز و سامێکی زۆری تێدایە، بەڵام خانمە ئەکتەر کورتە باڵا یەو ،بەرزی باڵای مەترێک پەنجایە، بۆیە تا نامەکەی زیتار بخوێندایەتەوە ، زیاتر تووشی دوو دڵی و گومان دەبوو ،دەکەوتە پرسیارکردن لە خۆیی،هەر بەڕاست ئەم نامەیە بەهەڵە هاتوە یان دروست بۆ ئەمە. لەوەش سەیرتر ئەوەبوو کە خانمە ئەکتەر تەنها لە دوو کورتە فیلمدا بەشداری کردبوو، هیچ یەکێ لەو دەورانەی لە دوو فلیمەدا هەیبوو، دوو دەقەی تێنەدەپەڕاند ،ئەو دوو دەورەش هی ئەو هەموو پیاهەڵدان و ستایشە نەبوو، هەروەک ئەوەی باسی ئەکتەرێکی هۆڵەوید بکات .
دەرهێنەر بووی نوسیبو بۆیە فیلمەکەم ناو ناوە قیژە ،لەبەر ئەوەی فیلمەکە بە قیژەیەک کۆتایی دێت ئەوکاتەی تۆ دەچیت بۆ زیارەتی مەرقەدێک ، بەڵام دەبینیت لە تەنیشت مەرقەدی پیرۆزەوە ، دوو کچی سۆمالی خۆیان ڕوتکردۆتەوە، دەمیان لەناو دەمی یەکتریدایەو دەستاین خستۆتە ناو گەڵی یەکتریەوە و سکیس دەکەن ،تۆش تا هێزت تایە دەقیژنێژت ، کامێرا بەشیوەیەک بە کلۆز دێتە پێشەوە بۆ ناو قوڕگت ،تەنانەت زمانە بچکۆلەشت نیشان ئەدات .ئەوەی کە زیاتر دڵی خانمە ئەکتەری خۆشکرد ،کە دەرهێنەر بۆی نوسیبو لە ساڵی داهاتودا لە رۆژی لەدایک بوونی مەسیحدا دەگەڕێمەوە بۆ نیشتیمان بۆ وەبەر هێنانی فیلمێکی درێژ بە ناوی بۆقێکی نەزۆک کە باس لە کارەسات و نە هامەتیەکانی نیشتیمان دەکات، ئەگەر بە ڕێزتان پێتان خۆشبێت لەو سەفەرەدا هاوڕێیەتیم بکەن زۆر خۆشحاڵ دەبم و حەتمەن دەوری سەرکیش هێ بەڕێزتانە ، خەمی جێگاشت نە بێت ،هەم خاوەن ڤێلایەکم و هەمیش باخێکی گەورەم هەیە لە گەڕەکی هەورە سپی .خانمە ئەکتەر کە گەیشتەو ئەو خاڵە ، لە خۆشیا شێت بوو ،هەرچی جلە لە بەری خۆیی داکەند و بە ڕووتی چووە بەر دەم ئاوێنکە ، لە ژوورەکەدا بە ڕووتی بە چوار دەوری خۆیدا ئەسوڕایەوە و سەمایی دەکرد چوونکەی خەونی خانم هوونەر نەبوو، بەڵکو سەفەرو ڕاکردن لەو واقیعەی تێیدا دەژیا. خانمە ئەکتەر هەر بە ڕووتی و بە دوو دڵی و گوومانەوە لەبەردەم کۆمپیتەرەکە دانیشت و بەناچاری وەڵامێکی بۆ نامەکەی دەرهێنەر نووسی
کات شەوە
خانمە ئەکتەر بە ڕووتی دانیشتوەو لەسەر کۆمپیتەرەکە دەنووسێت
بەڕیز دەرهێنەری گەوری کورد لاکان، نامەکەتم خوێندەوە زۆر دڵخۆش بووم ، شانازیەکی گەورەیە بۆ من کە لەگەڵ دەرهێنەرێکی وەک بەرێزتان کاربکەم ، بەڕیزتان جێگاو کاریگەری گەورەتان هەیە بەسەر سینەمایی کوردیەوە ، ئەگەر چی لەهێج فیستڤاڵێکی فیلمی کوردیدا فیلمەکانت بەشدارنەبووە ، ئەمەش تواناو لێهاتووی بەرێزتان نیشان ئەدات کە ناتانەوێ بچنە ئاستی ئەو فیلمە کاڵ و کرچانەوە.
بەڕێز دەرهێنەری گەورەی کورد لاکان،دەمەوێت ڕوونکردنەوەیەکی بچووک لەسەر ناوەکەم بدەم، وا تێنگەی کەمن ناوم کابانە باشترین کابانبم بۆ خواردن دروستکردن ،نازانم هێلکەو ڕۆنێکیش دروستکەم ،بەڵکو نازناوی کابان ناوی هونەریمە ،دەنا بە تەسکەرە ناوم ڕوقیایە،بەڵام خێزانەکەم لە خۆشەویستیا پیان دەوتم کابان ،کە لەدایکیش بووم ،مامانەکە بە دایکی ووتبوو ،ئەمە کچە لە پەروین دەچێت ، ئەو کچەی بێژەر بوو لە تەلەفزیۆنی کەرکوک لەسەردەمی ڕژمێدا.
بەڕیزم من لە ڕۆژ و کاتی دیاری کراودا دەگەمە فیستیڤاڵکە ، بەڵام ئەگەر ئەرک نەبێت لە جێگاو شوێنی مانەوە ئاگادارم کە و ئەدرێس و ناوی هوتێلەکەم بۆ بنێرە.
خانم لە ڕۆژی دیاریکرودا سواری شەمەندەفر بوو بە سێ سەعات گەیشتە فیستیڤاڵکە . بۆ یەکەم جار لە نزیکەوە دەرهێنەری گەورەی کورد لاکانی بینی، زۆر بەڕیزە باوەشی بۆ کردەوە وەک دەرهێنەر جیهانیەکان ئەم لاو ئەولای خانمی ماچکرد، بە ئەتکیەتەوە بردەیە پرسگەی وتێلەکە، پێش ئەوی بچنە ژووری هوتێلەکە ، لە پرسگەکە داینیشاند ،بەدەستەکانی خۆی قاوەیەک و پەرداخێک ئاوی خستە بەردەمی ، جارێکتر کەوتەوە پیاهەڵدانی خانمەئەکتەرو باسی فیستڤاڵەکەو چۆنیەتی چۆنە ژوورەوەی بۆکرد ، خانمە ئەکتەر یەکەم جار بوو بەسەر فەڕشی سوردا بڕوات و عەزیەی ڕەشی فیستڤاڵ لەبەرکات .
دوای خۆگۆڕین ،هەر دووکیان وەک دوو سینەماکاری جیهانی بە قاتی ڕەشەوە لە وتێلەکە هاتنە دەرەوە و بەروە هۆڵی فیستڤاڵ ڕۆیشتن ، ئەوەی خانمە ئەکتەری تووشی شۆک کرد، دەرگای هۆڵەکەو فەڕشە سورکەبوو، درێژی فەرشەکە بەقەد درێژی ئەو فەرشانەبوو کە لەبەردەم باڕەکاندا دادەخرێت ،کە درێژیان لەمەترێک زیاتر نیە، کە چوونە هۆڵکەوە ،کەلاوەیەک بوو بۆخۆیی ، کورسی زۆر و ژمارەی بینەرەکان لە دەکەس زیاتر نەبوون . خانم تا دەهات شۆک و سترێسی زیاتر دەبوو، ئەو فیلمانەی نیشاندارن نەک شایستەی فێستڤاڵ نەبوون ، بەڵکو هی ئەوەش نەبوون هەر نویان بنێیت فیلم . کورتەفیلمی کولەکەی حەبەشی دەرهێنەری گەورەی کورد لاکان ،زۆری گرتەکان و کۆتایی فیلمەکەش لە فیلمێکی ئەمەریکیەوە دزرابوو.
کاتێکیش خەڵاتەکان دابەشکران تەنها دوو دەرهێنەر ئامادبوون و ئەوانی تر کەسیان نەهاتبون.بەڵام خانمە ئەکتەر هەر خەریکی ستایش و پیاهەڵدانی لاکانی دەرهێنەربوو. دوای فیستڤاڵ و کەمێک سەرگەرمکردن لە باڕی هۆتێلەکە چوونە ژووری نوست بۆ حەوانەوە.
دەرهێنەر زۆر بە ئەتەکیەتەوە زنجیری پشتی عەزیەکەی خانمی کردەوە ، خانم سوپاسی کردوو، عەزیەکەی لەبەری خۆیی داکەند،جەستەی سپی و باڵای وردیلەی دەرکەوت ، خانم داوای یارمەتی لەدەرهێنەرکرد تا دووشێک بکات. ئەو چووە حەمامەکە ودووشێکی خێرای کردوو بە خاولیەکەوە کە لە خۆیەیەوە پێچا بوو ، هاتە دەروە، کەسەیرکرد دەرهێنەر ڕووتو قوت لەسەر سیسمەکە لەسەر پشت پاڵ کەوتووە. ئەوەی کە خانمی تووشی شۆکێکیتر کرد جەستەی ڕووتی دەرهێنەر نەبوو، بەڵکو پاکی و سپیەتی جەستەی دەرهێنەربوو ، وەک ئەوەی سەروپێی چاک کراو بۆ دەرمانش تاڵە موویەکی پیوەنەبوو، جەستەی لەجەستەی خانم سپیتر و لەجەستەی خانم نەرمتر ، ئەگەر چی خانمە ئەکتەر هەندێک گەندە موو بەلای سەری مەمکی و پەنا گووێ و هەندێکێش بنگەردنی ، بەریشی نەختێک سەری دەرکردبوو،دەرهێنەر ئەوەشی نەبوو. خانم نەیدەزانی خۆیی پیاوەکەیە یان دەرهێنەر ، یان هەردووکیان سەر بەهەمان ڕەگەزن ، کە چوو لە پاڵیا ڕاکشا ، هەستی نەکرد لەپاڵ پیاویكدا ڕاکشاوە، هێندەی هەستی بە جەستەیەکی ساردو سڕکرد و هیچیتر. ماویەک بە جەستەی یەکتریادا هاتن و چون و یەکتریان لێستەوە ،دواجار شتێکیان کردکە ناویانا سێكس .
ئەگەرچی خانم کەمێک خەیاڵ بوو ،جەستەی خاوببوە ، بەڵام ئەو شێوەییەی دەرهێنەر هێندەی تر خەمباریکرد ، زۆر بەساردی و خەمباریەوە ڕاکشاو ژیان و ڕابرودی خۆیی وەک فیلمێک هاتەوە پێش چاو. بیریکردەوە ئەمانەی کە دەیبینیت و بەسەری دێت ڕێکەوتە یان شانسی ئاوا دەردەکەوێت، ئەمە قەدەری خوداییە ، یان وا لە چارەی نووسراوە.
خانم لە سەرەتایی گەنجیدا بە ناچاری شویکردبوو وە خاوەنی منداڵێک بوو، بەڵام مێردەکەی خەمسارد و دەستە پاچەو نەخۆشبوو ، بۆ پڕکردنەوەی ئارەزووەکانی پەویەندی لەگەڵ کورێکدا بەست ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم کوڕە معداد و ئەلکولیست دەرچوو، نەیئەتوانی غەریزەکانی تێرکات ، دواجار کوڕێکی تری دۆزیەوە کە خەریکی بۆکسێن بوو ،بەڵام ئەوێش کەسێکی شەڕانی و عەسەبی کەرتربوو، دایمە یان لە سجن و یان لە پۆلیس قاچاغبوو،خانم لە پاڵ جەستەی ساردو سڕی دەرهێنەردا لە خەیاڵێكی قوڵی ڕابوردودابوو، دەرهێنەریش وەک پارچە کەلاکێکی سپی پاککراو لەولاوە لە پڕخەی خەویکی قوڵدابوو . خانم گلەیی لەبەختی خۆیی دەکردوو ،بۆ چارەنووسی بەم ڕۆژگارە گەیشتوە. ئەوەی بیرهاتەوە کە ماوەیک لەمەو بەر ویستی پەویوەندیکی خۆشەویستی لەگەڵ مۆسیکارێکی ئێرایندا ببەستێ ، بەڵام دڵخۆش بوو بەوەی ئەم پەیوەندیە سەرینەگرت. چوونکە چارەنووسی لەمانەی پێشو باشتر نەدەبوو.
خانم ئەو شەوەی لەگەڵ لاکانی دەرهێنەر بەڕیکرد، بەیانی هەستان بۆ نانخواردن و چوونە جێشتخانەکە،دەرهێنەر ئەوەی بیری لێنەدەکردەوە و کێشەی نەبوو ، شکست و نیسکۆی شەوی ڕبردووبوو،کە بێ خەم لێیخەوتبوو ، دەرهێنەر بە هەمان ئەتەکیەتەوە لەسەر پیاهەڵدان و عەزەمەتی خۆی بەردەوام بوو. خانم نانێکی شەرمنانەی خواردو و عەزیە وپێڵاوەکانی فیستڤاڵەکی خستە ناو جانتاکەی و بە باوەشیکی ساردەوە خواخافیزی لە گەورە دەرهێنەری کورد لاکان کرد.
ئیتر نەباسی پرۆژەی داهاتووکراو نە فیلمی قێژەو نە سێکسی دوو کچە سۆمالێکە ونە فیلمی نەهامەتیاکانی نیشتمان بە ناوی بۆقیێکی نەزۆک