دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئینتەرنێت لە تاران و تەواوی شارەکانی ئێران بە یەکجاری بڕدرا

هەرێم نیوز

دامەزراوەی "نێت بلۆکس" کە چاودێریی ئاسایشی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەکات، ڕایگەیاند کە داتاکان نیشانی دەدەن ئینتەرنێت لە تاران و زۆربەی ناوچەکانی تری ئێران بە تەواوی بڕدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ئێستادا دەستڕاگەیشتن بە چەندین کۆمپانیای دابینکاری خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ناوخۆی ئێراندا مەحاڵ بووە و پەیوەندییەکان پچڕاون.

نێت بلۆکس جەختی کردەوە کە ئەم بڕینە گشتییە دوای زنجیرەیەک بڕینی ناوچەیی دێت و ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی دیمەنەکانی سەر شەقام و ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان.

پێشتریش هەریەکە لە "نێت بلۆکس" و "ڕاداری کڵاود فلێر" ڕاپۆرتیان دابوو کە ئینتەرنێت لە پارێزگای کرماشان بە شێوەیەکی 100% پچڕاوە.

شارەزایان پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئێران بۆ شاردنەوەی ئاستی توندوتیژییەکان و ڕێگریکردنە لە هەماهەنگیی نێوان خۆپیشاندەران لە شارە جیاوازەکاندا.

لە زۆربەی ناوچەکانی تری ئێرانیش کە هێشتا ئینتەرنێتیان تێدا ماوە، خێرایی گواستنەوەی داتا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە و پەککەوتنی جددی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبینرێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP