هەرێم نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین دهۆک، باکووری هەولێر و سلێمانی و ڕۆژئاوای موسڵ دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و بەهۆی سەرماوە شەختە دروست دەبێت.
سەبارەت بە ڕۆژانی داهاتوو، کەشناسی وتی: ڕۆژی پێنجشەممە باران لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەبارێت، بۆ ڕۆژی هەینیش پێشبینی بارانبارین لە ناوەڕاست و باشووری عیراق دەکرێت.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەم شەپۆلە سەرمایە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.