دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

دەقی پەیامی بارزانی؛

پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەڕێزان هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم  و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان  و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP