دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی سێ بژاردە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دەخاتە ڕوو

هەرێم نیوز

ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق موڵکی هیچ لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو نییە، بەڵکو پشکی نەتەوەی کوردە و دەبێت بەو ئاراستەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا ڕوویدا، لادان بوو لەو عورفە سیاسییەی وڵاتەکەی لەسەر بنیاتنراوە. جەختیشی کردەوە کە پارتی دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکاتەوە، بە مەرجێک پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو ئەولەویەتەکانەوە بێت.

سەبارەت بە چارەسەری کێشەی پۆستی سەرۆک کۆمار، ئامینە زکری ئاشکرای کرد کە بارزانی سێ بژاردەی وەک ڕێگەچارە پێشنیاز کردووە؛ یەکەمیان گەیشتنە بە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان، دووەمیان یەکلاکردنەوەی پرسەکە لە نێو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، بژاردەی سێیەمیش گەڕانەوەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان تاوەکو بڕیار لەسەر کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە بدات و وەک نوێنەری نیشتمانی ڕەوانەی بەغداد بکرێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP