دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

هەرێم نیوز

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی لە دوو گەڕی ڕابردوودا هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.

وردەکاریی دەنگەکان و کێبڕکێی کاندیدەکان
شەوی ڕابردوو لە کاتی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەم، ململانێ لەنێوان شاخەوان عەبدوڵا، کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم، کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست بوو. ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
• ڕێبوار کەریم: ١٥٦ دەنگ.
• شاخەوان عەبدوڵا: ١٠٢ دەنگ.
• دەنگە پووچەڵەکان: ٢٢ دەنگ.

هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی بگەنە ڕێژەی یاسایی کە (١٦٦) دەنگە، واتە نیوە کۆ یەکی کۆی ئەندامانی پەرلەمان

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی بەدر وتی: پەرلەمان دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێنا بە هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری یەکەم، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی زۆرینەی ڕەها لەلایەن کاندیدەکانەوە، یەکلایکردنەوەی پۆستی جێگری دووەم بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

هاوكات بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبوونەوەمان هەیە و بۆچوونی جیاواز هەیە، کێشەکە سیاسی و شەخسی و زۆر هۆکاری ترە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP