هەرێم نیوز
پەرلەمانی عێراق لە یەکەم گەڕدا سەرۆکی نوێی هەڵبژارد و هەیبەت حەلبووسی بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش کاندیدەکانی دیکەوە هات و پۆستەکەی بەدەست هێنا.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی 12ی 2025، لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا، لە کۆی 309 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، هەیبەت حەلبووسی، کاندیدی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان توانی 208 دەنگ بەدەست بهێنێت و بە فەرمی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.
لە پرۆسەکەدا کە لە یەک گەڕدا یەکلایی بووەوە، سالم عیساوی کاندیدی لیستی سەروەری 66 دەنگ و عامر عەبدولجەبار 9 دەنگیان بەدەست هێنا، هەروەها 26 دەنگیش پووچەڵ بوون، ئەمە لە کاتێکدا پێش دەنگدانەکە موسەننا سامەڕایی لە کێبڕکێکە کشایەوە.
هەیبەت حەمەد عەباس حەلبووسی، ساڵی 1980 لە ئەنبار لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان و ئەندامی پارتی تەقەدوومە.