هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممە مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە دوای مانگی حەوتی 2024 دامەزراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی 12ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی چوارشەممە 31ی 12ی 2025، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، هەر لەو ڕۆژەدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (1ی 7ی 2024)ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی بڵاو کردەوە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێ دەکات و ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت، هاوکات بڕی 942 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.