دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ كرد

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، ته‌مویلی موچه‌ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی.

دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/١٢/٢٨ ) بڕی ( ٩٤٢،٨٤٥،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٠٢٥/١٢/٢٨



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP