هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كه‌سێك ده‌ستگیكراوه كه له قەزای سەیدسادق بە "نەشیاوی" منداڵانی به‌كارده‌هێنا بۆ کاری "فرۆشتن بەشێوەی سواڵکردن"، ده‌شڵێت، "توانرا یەکێک لەو منداڵانە بدۆزرێتەوەو بە بەڵێننامەیەک رادەستی کەسوکاری بکرێتەوە کە چیتر ڕێگە نەدرێت بەکاربهێنرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویکردەوە "پاش ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە کە منداڵان لە قەزای سەیدسادق لەلایەن کەسانی نزیک لەخۆیان بە نەشیاوی کاری (شت فرۆشتن بەشێوەی سواڵ کردن)یان پێدەکرێت بەم وەرزی سەرمایە لەسەر شەقام و ترافیک لایتەکان، دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی سەیدسادق بەدواداچونیان بۆ بابەتەکە كرد و توانرا ئەوکەسە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كاری سواڵكردنی به منداڵه‌كان ده‌كرد، "کەسێکی سوریە و بە بەردەوامی بەو شێوەیە منداڵان بەکاردەهێنێت و بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ بابەتەکە رێکخراوه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ح,ع،ج ) تەمەن 20 ساڵان بەبریاری دادوەر بەپێی مادەی (383) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەو، توانرا یەکێک لەو منداڵانە بدۆزرێتەوەو بە بەڵێننامەیەک رادەستی کەسوکاری بکرێتەوە کە چیتر ڕێگە نەدرێت بەکاربهێنرێت.