هەرێم نیوز
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات هۆشداری هاتنی شەپۆلێكی بەفر بارین بۆ ناوچەكانی هەرێم دەدات و رایدەگەیەنێت، شەقامەكان دەیبەستێت.
ژووری ئۆپەرسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینی شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ڕۆژی شەممە تاكو سێ شەممەی داهاتوو دەكرێت، كە ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلێكی بەفر بارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكان دەكات بەتایبەت ناوچەكانی (حاجی ئۆمەران و كۆڕەك و پێنجوێن و كانی ماسی و ئامێدی).
راشیگەیاند، پلەی گەرمی لەخوار (- 10 پلەی سەدی) دەبێت، بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەین ڕەچاوی سەلامەتی خۆیان بكەن.