هەرێم نیوز
ڕۆشنبیرەکان ڕۆڵێکی دیاریکراویان هەیە لە پەرەسەندنی سیاسیدا بە بەرەنگاری بوونی پێکهاتەکانی دەسەڵات و ناساندنی بیرۆکەی نوێ.
چونکە هەتا زانست و شۆڕشی مەعریفی بەرەو پێشەوە بڕوات، زیاتر دەستەڵاتە کلاسیکەکان، پرێشەیان لەسەر دروست ئەبێت.
زۆرجار شارەزایی و توانا یان ئەزمونی بیرۆکەکەی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی شیکاری زانستی و ڕەخنەی کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵگا پێویستی پێیەتی بۆ باشترکردن و کارکردن لە سنووری نێوان کایەی فکری و سیاسی.
کەسایەتیە ڕۆشنبیرەکان
دەتوانن کارایی خۆیان لە کایەیی سیاسی بەرز بکەنەوە و ئامانج و ئامرازی نوێی حوکمڕانی بێنە کایەوە.
لە دەرئەنجامی ڕێگە پێدان و ئازدکردنی چینی ڕۆشنبیر و ڕەخساندنی هەل و مەرج بۆیان لەلایەن خودی سیاسیەکانی ناو دەستەڵات، میکانیزمی سەروەری یاساو دیسپلەینی سیاسەتکردن دەکەوێتە سەر ڕیتمی خۆی و هەم حزب و هەم ووڵات و هەم خودی سەرۆک و سەرکردەکان، سەرکەوتوو دەبن.
دواجار پەڕەکانی مێژوویان بە پاکی ئەهێڵنەوە.
لێکۆڵینەوەکانی مێژوویی دەریدەخەن کە ئاستی نیشتمانیی پەروەردە و توانای مەعریفی کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر دیموکراسی و ئازادیی سیاسی، هەتا لە ڕووی زانستیشەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.
بەشداریکردنی مەدەنی، ئاستی بەرزتری توانای مەعریفی و پەروەردە پەیوەندی بە گرنگی دان و بەشداریکردنی سیاسییەوە هەیە.
ئەرستۆتال دەڵێ بدیهێنانی گەشەی ووڵات لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیشەوە، پەیوەستە بە بەرجەستەکردن و خزمەتکردنی پەروردە بۆ شۆڕشی ڕۆشنگەرایی لەلایەن خودی دەستەڵاتدارانی ووڵات.
نما//