دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری رووداوەكەی شەوی ڕابردوی ناحیەی پیرەمەگرون ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرا.

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو رێكەوتی (٢٠٢٥/١٢/٢١/٢٠) لەخڕەی زێوێ سەربەناحیەی پیرەمەگرون دوو كەس دەبێتە كێشەیان كە پیشەی هەردوكیان پێشمەرگەیە، لەئەنجامدا یەكێكیان بەناوی تۆمەتبار (ب، م، أ) بەچەكی جۆری دەمانچە فیشەكێك دەنێت بەوی تریانەوە بەناوی (ع، ح، أ) تەمەن (٤٤)ساڵ و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات، دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەكانی تاوان و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەستكرا بەكاری لێكۆڵینەوەو پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە رێكخراو  دادوەری لێكۆڵینەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی دەركرد .

ئاماژەبەوەشدراوە،  چەند كاتژمێرێك دوای ڕووداوەكە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی شوێنی كارەكەی كردو دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان كرا.

لەئێستادا تۆمەتباری ئاماژەبۆكراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی هەمان مادەی یاسایی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP