دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سۆمۆ؛ رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێرو بەغداد نوێدەكرێتەوە

هەرێم نیوز

حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ: رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێرو بەغداد نوێدەكرێتەوەو تائێستا هیچ كێشەیەكمان نەبووەو هەروەك خۆیەتی و نەوتەكە دەڕوات (رێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد لەچوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراقدا كراوەو یاساكە كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی دێت).

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕێککەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق هیچ کێشەیەکی نییە و لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن بەڕێوە دەچێت.

حەمدی شنگالی جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە لە قۆناغی داهاتوودا نوێ دەکرێتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.

وتیشی، هەناردەی نەوتی كوردستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووەو، ئیشاڵا هەر بەرەو زیادبوون دەڕوات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP