هەرێم نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داوا دەکات حکومەتی نوێی عێراق لە ماوەی دەستووری خۆیدا پێکبهێنرێت و چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەت بێت.
ئەمڕۆ هەینی، عەمار حەکیم بەشداریی مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد باقر حەکیمی مامی کرد و بەو بۆنەیەوە گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چالاکانە بە هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە کار دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت و داوای کرد کە حکومەتی نوێ بخرێتە بەر تاقیکردنەوەیەکی 100 ڕۆژەی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی کارنامەکەی.
عەممار حەکیم داوای کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و ڕێز لە ماوە دەستوورییەکان بگیرێت، دووپاتی کردەوە، "سەرۆکی حکومەتێکمان دەوێت بزانێت چی دەوێت و بەرنامەیەکی ڕوونی هەبێت هاوکات توانای جێبەجێکردنی هەبێت و دەبێت حکومەتی نوێ "تاقیکردنەوەی 100 ڕۆژە" بکات نەک کاری میدیایی، نە نمایشێکی سیاسی، بەڵکو تاقیکردنەوەی ڕژد و بەرپرسیارێتی، لە 100 ڕۆژی یەکەمدا پلانی خزمەتگوزاری بەپەلەی هەبێت دەربارەی کارەبا، قەیرانی دارایی، ئاو، کشتوکاڵ، بێکاریی گەنجان، نەخۆشخانە و دەرمان، قوتابخانەکان و کەرتی پەروەردە و پرسی گەندەڵی کە چۆن ئەوەی مێروولە دار دەخوات ئاوا بودجەی وڵات دەخوات.
گوتیشى، "له‌م كاته‌دا ناوچه‌كه گۆڕانكارى گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینى عێراقیش له چه‌قى ناوچه‌كه‌یه".
عه‌مار حه‌كیم ناراسته‌وخۆ داواى چه‌كدانانى میلیشیاكان ده‌كات و به‌ڵام ناوى هیچ لایه‌نێكیان نابات و ده‌ڵێت، "ده‌وڵه‌ت ته‌نیا دروشم نییه، به‌ڵكو یاسایه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئاسایشه و ده‌پارێزرێت، دادپه‌روه‌رییه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت".