هەرێم نیوز
هێزەکانی عێراق و ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق، ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیی (هێلیبۆرن) هاوبەشیان لەناو خاکی سووریا ئەنجامداوە و تێیدا دوو فەرماندەی عێراقیی گرووپی «داعش» دەستگیر کران.
کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە بەشداریی هێزە ئەمریکی و عێراقییەکان لە ڕۆژئاوای دوو گوندی بچووک، لە دووریی ٦٠ کیلۆمەتریی باشووری شاری حەسەکە و نزیک سنووری عێراق و سووریا ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەستگیرکردنی سێ فەرماندەی «داعش» بووە کە دووانیان ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە و کەسی سێیەم بە نازناوی «ئەبو مازن» دەناسرێت.
هێزە هاوبەشەکانی عێراق و ئەمریکا لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانییان دوو کەس لە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن.