دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت لە بەغداوە مووچەکەی رادەگیرێت

هەرێم نیوز

بەرێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین داوا لەو خانەنشینانە دەکات فۆڕمی "هەژماری من"ـیان پڕنەکردووەتەوە، دەستبکەن بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەگەرنا لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی نۆ مووچەکانیان رادەگیرێت، دەشڵێت، هەر مووچەخۆرێک تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمارنەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی رادەگیرێت چونکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی 11ی 2025، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی / وەزارەتی دارایی و ئابووری
 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە.

 ١- سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.

٢- ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی ( ١٠ ) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.

٣- تائێستا نزیکەی لە ( ٩٠٪ )ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کەماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP