هەرێم نیوز
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەریی خۆسەر رایدەگەیەنێت، تا ئێستا مافی کورد لە سوریا دەستبەر نەکراوە و وەک خۆی ماوتەوە، دەبێت مافی کورد وەک نەتەوە بچەسپێت و تا ئەوە نەکرێت سەقامگیریی بەدی نایەت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەریی خۆسەر لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری مێپس قسەی خۆی کرد و ڕایگەیاند: پاش هەموو ئەوانەی لە سوریادا ڕوویداوە، تا ئێستا مافەکانی کورد نەدراوە و پرسی ژنیش پرسێکی سەرەکیی وڵاتەکەکە، کە ئەوانەش هۆکارن بۆ ناسەقامگیریی وڵاتەکە.
وتیشی، دەبێت پرسی کورد و ژن و پیکهاتەکانی دیکە لە وڵاتەکەدا بچنە سەر ڕێگەی ڕاست و بە گفتوگۆ و دانوستان گرفتەکان چارەسەر بکرین، دەبێت عەرەبێک بزانێت کورد چی دەوێت و کوردیش بزانێت عەرەبێک چی دەوێت و هەمووان خۆمان بخەنە جێگەی ئەوی دیکە تا لەیەک تێبگەین.
ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە لەوەی تاوەکو پێکهاتەکان وەک خۆیان لە سوریادا قبوڵ نەکرێن ئەو وڵاتە ئارامیی و سەقامگیریی بەخۆیەوە نابینێت و دەسەڵاتی ناوەندیی کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە، نابێت سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوە بوونیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، کورد لە هەموو دانوستان و دیدارەکاندا ڕۆڵی باشی گێڕاوە و ئەوەی ئاستەنگە کورد نییە بەڵکو بیرکردنەوە ئەقڵییەتی کۆن و شەڕخوازن، کە سوریای ئێستا ئەوەی قبوڵ نییە و پێویستە سوریای نوێ سوریایەکی دیموکرات و پڕئاشتیی بێت و بە دەستور مافی هەمووان بچسەپێت.
دەبێت هەر لە بنەڕەت و پەروەردەی مناڵانەوە هەمووان لەگەڵ ئاشتیی بژین ئەو سنورانەی بوونەتە هۆی دروستکردنی ڕقوکینە نەمێنن لەنێوان پێکهاتە و نەتەوەکانی ناوچەکە.
سەبارەت بە پرسی ئافرەتان، ئیلهام ئەحمەد وتی: "پرسی ئافرەت یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی ئاشتی کە تا ئێستا چارەسەر نەبووە." هەر بۆیە داوای کرد، پێویستە ناکۆکییەکان لەناو خانەوادە و کۆمەڵگا و حکوومەتدا نەمێنن، بەتایبەتی ئەو حکوومەتانەی سیاسەتێکی تاکلایەنە بەڕێوە دەبەن.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەمڕۆ لە سووریادا ئاشتییەک نییە و نەهاتووەتە دی، ئەوانە پرسێکی سەرەکی و گرنگی سیستەمن." گوتیشی، سیستەمێکی تەواوی مەرکەزی، سیستەمێکی لایەنێکی دەسەڵاتدار، "یەک زمان و یەک ڕەنگ" لەوەتەی هاتووەتە ڕێکخستن، لەناو هەموو کۆمەڵگا و لایەنەکان دەچەوسێنرێنەوە و مافەکانیان پشتگوێ دەخرێن. هۆکاری ئەم ناکۆکییەش شەڕ و جەنگە.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە، ئیلهام ئەحمەد پێی وایە: "پێویستە بە بیر و هۆش ڕێگری لێبکرێت، ئەو عەقڵیەتەش مافی تەواوی لایەنەکانی سووریا قبووڵ بکات لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دەستوورێکی بنچینەی دابنێت."
ماوهی سێ رۆژه دیداری مێپس له زانكۆی ئهمریكی له دهۆك بهڕێوهدهچێت، بهرپرسانی باڵا له ئاستی عێراق و ههرێمی كوردستان بهشداریان تیادا كردوه، ئهمڕۆش كۆتایی بهكارهكانی دێت.