دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆ: ئه‌مریكا نه‌بوایه‌ به‌رپرسانی به‌غدا به‌ خه‌ونیش ئه‌وه‌یان به‌چاوی خۆیان نه‌بینیایه‌

هەرێم نیوز

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر هاوكاری ئه‌مریكا نه‌بوایه‌ هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ به‌غدا حوكمڕانن ڕه‌نگه‌ نه‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌یان به‌چاوی خۆیان نه‌بینیایه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردن لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند" کولتووری پێکەوەژیان چیرۆکی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە."

وتیشی" ناکرێت مرۆڤ بە شەو ورۆژێک و بە گۆڕینی جل و بەرگ لە دیکتاتۆرییەتەوە بگۆڕێ بۆ دیموکراسی".

وەزیری ناوخۆ ئاشکراشی کرد کە وڵاتانی زڵهێز پرسیان بە کورد نەکردووە و وڵاتەکەیان دابەشکردوە و ئەگەر ئەمریکا نەبوایە بە خەونیش حوکمڕانی ئیستای بەغدا نەدەگەیشتنە دەسەڵات.

رێبەر ئەحمەد جەختیشی کردەوە ئەم ناوچەیە لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە دابەشکراوە و روونیشی کردەوە عێراق و سوریا لە مەترسی گەورەدان و تا ئێستاش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باجی سایکس بیکۆ دەدات.

سوپاسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای كرد كه‌ یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی داوه‌ بۆ روخانی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر و وتی، "ئه‌گه‌ر هاوكاری ئه‌مریكا نه‌بوایه‌ هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ به‌غدا حوكمڕانن ڕه‌نگه‌ نه‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌یان به‌چاوی خۆیان نه‌بینیایه‌".

ماوه‌ی سێ رۆژه‌ دیداری مێپس له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رپرسانی باڵا له‌ ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان تیادا كردوه‌، ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP