هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە بە هۆی دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی پسوولەی خۆراک، سیستەمەکە ڕاگیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕاگەیەندرواێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی (البطاقة التموينية الإلكترونية)، ئێستا ئەم سیستەمە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ڕاگیراوە تاوەکوو بەتەواوی چارەسەر دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، بۆیە، ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانویست بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵگرن، پێویستە چاوەڕێ بکەن تاوەکوو سیستەمەکە کارا دەکرێتەوە.