دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: هیوادارم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی

هەرێم نیوز

 بارزانی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و وێڕای پیرۆزبایی لە هاووڵاتیان، هیوای خواست عێراق بکەوێتەوە سەر رێچکەی دروستی خۆی.

بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە هاتووە: "لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم كە بە ماندووبوون و شەونخونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند."

بارزانی دەڵێت: "هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP