هەرێم نیوز
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئه‌نجامداوه و باسیان له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ و ئه‌حمه‌د شه‌رع كردوه و "پابەندبونمان بە خێراترکردنی یەکگرتنی هێزەکانی هه‌سه‌ده لەگەڵ دەوڵەتی سوریا دوپاتكرده‌وه".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پابەندبونی خۆی بە تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دەوڵەتی سوریا راگەیاند.
مەزڵوم عەبدی، لە سەكۆی "ئێکس"نوسیویەتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریای لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی تاوتوێ کردووە.
راشیگەیاندووە: لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا پابەندبونی خۆمان به خێراکردنی تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات له ناو دەوڵەتی سوریادا دووپات كردووەتەوە.
عەبدی ستایشی راگەیاندنی پەیوەستبوونی سوریای بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کردووەو بە هەنگاوێکی گرنگی وەسفکردووە بەرەو بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە شکستی هەمیشەیی داعش و نەهێشتنی مەترسییەکانی بۆ سەر ناوچەکە.
له‌وه‌ته‌ی حكومه‌تی نوێی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع دامه‌زراوه پرسی یه‌كگرتنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سوریا باسده‌كرێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده مه‌رجی هه‌یه و داوای گه‌ره‌نتی ده‌كات.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ندجارێك شاندی رۆژاڤای كوردستان و حكومه‌تی سوریا كۆبونه‌ته‌وه و پرسی یه‌كخستنی هێزه‌كانیان تاوتوێ كردوه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی هه‌ردولا هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 9ی 11ی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا 'سانا' بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا.