دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئاسایشی هەولێر: تەقەی خۆشی قەدەغەیە

هەرێم نیوز

ئاسایشی هەولێر بەهۆی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات کە تەقەی خۆشی قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و ئەندام و لایەنگری سەرجەم حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەکەینەوە ،بە مەبەستی خۆشی دەربڕین و  تەواو بونی پرۆسەی هەڵبژاردن ، بەناوی خۆشی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.

ئاسایش ئاماژەشی بەوە کردووە کە هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP