هەرێم نیوز
ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایدەگەیەنێت، تا ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانی داوای نه‌كردوه بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاندید بكرێت و ده‌شڵێت، "رێز له بڕیاری ره‌وتی سه‌در بۆ بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرین".
هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در له بنكه‌یه‌كى به‌غدا ده‌نگى دا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئه‌مجاره ده‌مانه‌وێ گه‌لى عێراق خاوه‌ن بڕیار بێت و ده‌ستوه‌ردان و راسپارده‌ى بیانى نه‌ماوه و قبووڵیشى ناكه‌ین".
ئاماژه‌ی بەوەشدا، ده‌ستوه‌ردانى بیانى له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ قبووڵ ناكه‌ن. له‌باره‌ی ره‌وتى سه‌دریش عامرى وتى، "رێز له بڕیارى ره‌وتى سه‌در ده‌گرین له بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن".
وتیشی، "ئێمه دوێنێ كۆبووینه‌وه و دواى هه‌ڵبژاردنیش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مجاره هه‌مووان به‌شدار ده‌بین و ئه‌وانه له دژى لایه‌نێك گه‌له‌كۆمه بكه‌ین".
له لێدوانه‌كه‌یدا هادی عامری سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاشكرایكرد، سودانی داوای خولی دوه‌می نه‌كردوه و بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌سته به به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌وه، عێراقییه‌كانیش ئه‌وانه‌ن كه وه‌ڵامی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌ده‌نه‌وه له بڕیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد، ده‌ستوه‌ردان بۆ هه‌ڵبژاردن عێراق نه‌كات. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ره‌ت كرایه‌وه و به ده‌ستوه‌ردان دانرا.