هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ ڕێنمایی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەرێمو عیراق پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە
سێ رێنماییەکەی کۆمیسیۆن:
یەکەم – کۆمیسۆن داوادەکات دوو جار قەڵەمی دەنگدان نەخەنە سەر وەرەقەکە، ئەگەرنا دەنگەکەی دەسووتێت، دەشڵێت: ئەگەر کاڵبوو مۆرەکە کێشەنییە و خەمتان نەبێت.
دووەم- نابێت پەنجەمۆرەکەی بەر وەرەقەی دەنگدانەکە بکەوێت.
سێێەم – نابێت وەرەقەی دەنگدانەکە بنوشتێتەوە بە هیچ شێوەیەک
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرووی دەنگدەراندا کرایەوە و بڕیارە تا سەحات شەشی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوم بێت و دوای 24 کاتژمێر کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکاتەوە.