هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: ژماردنی دەستی دەنگەكان و ئەلەكترۆنییەكان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووەو هاوتای یەكن .
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن رایگەیاند: پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و یەکسانى تەواوى دەرخستووە.
پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: شریتی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەتیان گەیاندووەتە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 6:00ی ئێواره كۆتاییهات، له 809 ناوه‌ندی ده‌نگدان و چوار هه‌زار و 501 بنكه‌ی ده‌نگدان، یه‌ك ملیۆن و 313 هه‌زار و 980 ده‌نگده‌ری سه‌ربازی به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌بون، هاوكات 27 ناوه‌ند و 97 بنكه بۆ 26 هه‌زار و 538 ده‌نگده‌ری ئاواره‌كان ته‌رخانكران.