هەرێم نیوز
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، په‌یامێكى تر‌ى بڵاو كرده‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر بایكۆتى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه ورایدەگەیەنێت "فاتیمه‌ى زه‌هرا و میرى مسوڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه بایكۆتى گه‌نده‌ڵییان كرد".
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی، "فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوای لێ بێت) و ئیمامی عەلی (سڵاوی خوای لێ بێت) بایکۆتی گەندەڵانیان کرد و بوونە سەروەرانی چاکسازی‌خوازان و نموونەی باڵامانن".
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا سەدر دەڵێت، "هەندێک لە شوێنکەوتووانی ئەمڕۆیان بانگەواز دەکەن: "گەندەڵتر بە گەندەڵان لاببەن" ئەمە بانگەوازێکە بۆ گەندەڵیی کە ئەو بنەمایەی دەڵێت؛ تاقیکراو تاقی ناکرێتەوە و وەلادەنرێت. ئێمە گەندەڵەکان بە چاکسازیی وەلا دەنێین، هەڵبژاردنی تاقیکراوەکان واتە چەسپاندنی گەندەڵتر و باڵادەستی گەندەڵکاران".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر داوا دەکات، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و "عێراق ڕزگار بکەن"، ئەو بەرپرسیارێتییەش دەخاتە ئەستۆی هەمووان بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.
ئه‌مڕۆ له میدیاكانى عێراق زانیارى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، سه‌رایا سه‌لامى سه‌ربه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه میلیشیایه‌كه له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌شداریى ده‌نگدانى تایبه‌تیان كردووه، به‌ڵام به ئه‌نقسه‌ت ده‌نگه‌كانیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و نیشانه‌یان له زۆربه‌ى لیست و كاندیده‌كان داوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 11ی 11 دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت.