دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

فایەق زێدان: پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق چوار مانگ دەخایەنێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رێکار و ماوە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی روونکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت پرۆسەکە لەدوای هەڵبژاردنەوە نزیکەی چوار مانگ بخایەنێت، بەڵام “دەکرێت بە هەبوونی ویستێکی سیاسی، کورت بکرێتەوە”.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئه‌مڕۆ یەکشەممە، رایگەیانددوای پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، سەرۆک کۆمار لە 15 ڕۆژدا داوا لە پەرلەمانی نوێ دەکات کۆببێتەوە و ئەویش لە یەکەم دانیشتنیدا سەرۆک و دوو جێگرەکەی هەڵدەبژێرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، “دواتر پەرلەمان لە 30 رۆژدا سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێرێت، پاشان سەرۆک کۆماری نوێ لە 15 رۆژدا کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت و بەربژێری راسپێردراو 30 رۆژی لەبەردەست دەبێت بۆئەوەی متمانەی پەرلەمان بۆ کابینەکەی بەدەستبهێنێت”.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەیدا باس لەوە دەکات، بە ڕەچاوکردنی ئەم ماوە دەستوورییانە، کۆی ماوەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، نزیکەی چوار مانگ دەبێت لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەوە، بەڵام دەکرێت کارەکان زووتر لە وادەی دیاریکراو تەواو بکرێن و چاوەڕێی کۆتایی ماوەکان نەکرێت.

فایەق زێدان دواکەوتنی پێکهێنانی بەشێک لە حکومەتەکانی پێشووی بە “پێشێلکاریی روونی دەستوور” ناوبرد کە وەک خۆی وتی، بەهۆی “نەبوونی سزای یاساییەوە” روویداوە و هیوای خواست لە داهاتوودا چارەسەر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP