دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆی عێراق: ئاسایشی تەواوی بنكەكانی دەنگدان پارێزراوەو كارەكان بەو شێوە دەڕوات پلانی بۆ دانراوە

هەرێم نیوز

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکەش هەماهەنگیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هەیە. 

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند: پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی رێک و پێک و رێکخراو بەڕێوەدەچێت و ئاسایشی ناوەندەکانی دەنگدان بە تەواوی پارێزراوە.

شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وت: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە بەغدادو سەرجەم پارێزگاکان بە نەرم و نیانی بەڕێوەدەچێت، کارمەندەکان بە گروپی یەک لە دوای یەک دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی دەنگدان بە سەرپەرشتی ئەفسەر و فەرماندەكان بەشێوەیەكی رێكخراو.

ئاماژەی بەوەشکرد: دۆخی ئەمنی دەوروبەری تەواوی ناوەندەکانی دەنگدان ئاسایشی تەواوی بۆ دابینكراوە؛ هەموو كارەكان بەوشێوازە دەڕوات پلانی بۆ دانراوە.

وەزیری ناوخۆی عێراق وتیشی: هەماهەنگییەکی چالاك هەیە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەفسەرەکان و ئەوانەی بەرپرسیارن لە پاراستنی ناوەندەکان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP