دواین هەواڵ

عێراق‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی کاندیدێکی گەرەنتی کراو گەیشتووەتە 300 دەفتەر دۆلار

هەرێم نیوز 

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی، ئاشکرایکرد؛ نرخی کاندیدی براوەی گەرەنتی کراو لە هەڵبژاردنەکانی 11ی 11ی ئەمساڵدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە کێبڕکێی ئەمڕۆ لەسەر ڕووخاندنی یەکتر بنیات نراوە.

شابەندەر لە کاتی قسەکردنی لە بەرنامەی “من الأخير” کە کەناڵی ئاسمانی سومەرییە پەخشی دەکات، ڕایگەیاند: “زۆر سەرسامم بەوەی تۆمەتبار کراوم بە تائیفی، چونکە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە من یەکێک بووم لەوانەی بەرەو پڕۆژەی نیشتمانی چووم و کۆتاییم بە پڕۆژەی تائیفی هێناوە کە برێمەر دایناوە”.

ئەو پێی وابوو کە “کەشوهەوای هەڵبژاردن، دەرفەتە بۆ ئەوەی شەیتان وەبەرهێنان لە قسەو گوفتارەکان بکات بەیەکماندا بدات و وتی: “کێبڕکێی ئەمڕۆ لەسەر ڕووخاندنی یەکتر بنیات نراوە”.

شابەندەر ئاماژەی بەوەدا کە “هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، کە خەرجیی زۆریان بۆ تەرخاندەکرێت بەڵگەن لەسەر دزی و ئەو پارەیەی کە لە دەرەوە دێت”.

ئاشکرایکرد کە “نرخی هەندێک لە کاندیدە براوە گەرەنتی کراوەکان گەیشتووەتە سێ ملیۆن دۆلار”.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە “تێکەڵبوونێک هەیە لە نێوان سێ دەسەڵاتەکەدا”، و “گەندەڵیش ئەو شتەیە کە دیواری جیاکەرەوەکەی نێوان سێ دەسەڵاتەکە لاواز دەکات”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP