هەرێم نیوز
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت بە هێزێکی دیکەوە بچینەوە بەغدا؛ دهشڵێت، رێزم بۆ لایەنەکانی دیکە بەڵام پارتی سەرپشکی بزوێنەری هێزی کوردە لە بەغدا و هەر شوێنێکی دیکە.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە بنەماکانی دەستووری عێراق کرد و ڕایگەیاند: بنەمای دەستووری عێراق، عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەمانەوێت بە چ شێوازێک خۆمان بۆ پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن ئامادە دەکەین، بە چ شێوازێک کاندیدەکانمان سەر دەخەین، بە چ شێوازێک بەهێزێکی دیکەوە بچینە بەغدا.
فازڵ میرانی وتیشی: ئێمە ڕێزمان بۆ خەڵکی دیکە هەیە کە هاوبەشی ئێمەنە و حزبی کوردستانین، بەڵام سەرپشکی بزوێنەری هێزی کورد لە بەغدا و هەر شوێنێک، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانییە.
یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنی عێراق دیزاین کراوە و عێراق سەروەریی بڕیاری سیاسی و خاکی نییە، بەشێکی زۆری خاکەکەی لە دەستدا نەماوە،
وتیشی: حوکمی عێراق، حوکمی شیعەیە و بەبێ ئێران ناتوانێت بڕیاری سیاسیی خۆی بدات.