هەرێم نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ، لە کاتێکدا کە تانکەرێکی ئاو لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکووک وێستاوە و خەریکی ئاودانی دارەکان بووە، ئوتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا ئەکسنت کە دوو ئافرەتی تێدا بووە، بە خێرایی خۆی بە تانکەرەکەدا کێشاوە و لە ئەنجامدا هەردوو سەرنشینی ئوتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان ڕووداوەکە بە هۆی تیژڕەوییەوە بووە و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەکانی فریاکەوتنی کەرکووک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان لە ئوتۆمبێلەکە دەرهێناوە و بەرەو پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی ئازادی بەڕێیان کردوون.
هەروەها، زانراوە ڕووداوەكە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت بووە.
بە وتەی شایەدحاڵەكانی نزیک لە ڕووداوەکە، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە بووە.