هەرێم نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی دەستی پێکرد
پرسی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەڵێنەکی هەفتەی ڕابردووی بباتە سەر و لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕاسپێرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرە كوردەكان دوای تەواوبوونی، لەگەڵ سوودانی گفتوگۆ دەكەن لەبارەی لێبڕینی 3%ـی مووچە كە تەیف سامی كردوویەتیە كێشە بۆ ناردنی مووچە.
ئەو لێبڕینە لە مووچەی مانگی حەوت وەك خۆی جێبەجێ كرا، ئەوەیش بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ساڵی 2014ی عێراق بوو، بەڵام وەزیری دارایی بەمەبەستی دروستكردنی گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان، نووسراوێكی كردووە بۆ هەرێمی كوردستان و دەڵێت، ئەو لێبڕینە وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە.
ئەوەش زانراوە، دوێنێ هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی وەڵامی داوەتەوە و بە بەڵگەوە ئەوەی بۆ سەلماندووە ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت.
هاوكات سەرچاوەكان لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە 120 ملیار داهاتی نانەوتی ئامادەیە و هەركات بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدرێت، ڕاستەوخۆ ڕادەستی بەغدا دەكرێت