دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: رەفتارەکانتان دوژمنکارانەیە

هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، رەخنەی توندی لە بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتوگۆ گرت و واشنتنی بە "رەفتاری دوژمنکارانە و تاوانبارانە" تۆمەتبار کرد. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ترەمپ لەبەردەم کنێست رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی حوزەیران، شانبەشانی ئیسرائیل، دەستی کرد بە بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. ئەمەش دوای پێنج گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی لەگەڵ تاران کە بەهۆی کێشەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆمەوە وەستابوو.

وڵاتانی رۆژاوا ئێران تۆمەتبار دەکەن بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام تاران ئەمە رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی تەنها بۆ مەبەستی مەدەنییە.

رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا لەبەردەم کۆنگرێس دووپاتی کردەوە کە خوازیاری رێککەوتنێکی ئاشتییە لەگەڵ تاران، ئەوەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەمساڵدا شانبەشانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوەندێکی ئەتۆمی لە ئێران.

ترەمپ وتی: "زۆر نایاب دەبێت ئەگەر بگەینە رێککەوتنێکی ئاشتی"، هەروەها وتیشی"ئەمە دڵخۆشتان ناکات؟ ئایا ئەمە جوان نابێت. پێم وایە ئەوانیش ئەوەیان دەوێت."

ناوبراو بەردەوام بوو: "ئێمە ئامادەین کاتێک ئێوە ئامادەبن" بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

وتیشی: "ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، ئەوا وڵاتانی عەرەبی بەو رێککەوتنەی ئێستامان قایل نەدەبوون."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP