هەرێم نیوز
دوای دوو ساڵی جەنگی غەززە، ڕێککەوتنی ئاشتی لەژێر سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا واژۆکرا، جۆبایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی ترەمپ دەکات لەدەستەبەرکردنی ئاشتی لە غەززە.
شەڕی غەززە لە سەردەمی ئیدارەی بایدن دەستیپێکرد و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە بایدنی بە هۆکاری شەڕەکان زانیوە، بەڵام لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاشتی بۆ غەززە بایدن ستایشی هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ دەکات
جۆو بایدن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، "ڕێگای ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئاسان نه‌بو، ئیداره‌كه‌م ماندونه‌ناسانه كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كان بهێننه‌وه ماڵه‌وه و هاوكاری بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین بكه‌ن و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنن".
وتیشی، "ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه".
جۆو بایدن دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی "به ئازادكردنی دوایین 20 بارمته‌ی ئیسرائیلی كه له ژیاندا ماون، هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له غه‌ززه، كه زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوه و دواجار ده‌رفه‌تی دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژیانیان ده‌بێت".
بایدن دوپاتیكرده‌وه كه "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی ئاشتییه كه هیوادارم به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها داهاتویه‌ك كه ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له هه‌لومه‌رجی یه‌كسانی ئاشتی و كه‌رامه‌ت و ئاسایش‌دا به‌هره‌مه‌ند بن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له میانی لوتكه‌ی ئاشتی شه‌رم ئه‌لشێخ له غه‌ززه، كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌بون، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كه به "مێژویی" وه‌سفی كرد، نوێنه‌رایه‌تی "ساتێكی سه‌ره‌كییه له هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".